|
ده رفه تیک بو بیریکی رون و نوی
|
|
|
|
||||
|
پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) هه‌رگیز له‌كه‌سی نه‌داوه . ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی باسی لێدانی منداڵ ده‌كات پێویسته به‌دیدێكی گشتگیریه‌وه بۆ برِوانین ، ده‌بێ له‌كاتی ئاماژه پێكردن و به‌به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌دا ئه‌وه‌ش رِون بكه‌ینه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) له‌ژیانیدا له‌كه‌سی نه‌داوه ، لێدانی به‌كار نه‌هێناوه ، له‌ئافره‌ت ، خزمه‌تكار ، منداڵ ..... له‌كه‌سی نه‌داوه ، هه‌رگیز لێدانی نه‌كردووه به به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ، مه‌گه‌ر له سه‌نگه‌ری كۆشش (جیهاد) دا بووبێت . كه‌س به‌ده‌ستی گرفتار نه‌بووه ، هیچ كات بۆ كاره‌كان مه‌یل و ئاره‌زوی خۆی تێكه‌ڵ نه‌كردووه ، به‌ڵكه به‌پاك و پوخته‌یی بۆ خوای گه‌وره ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه . -پێویسته ئامۆژگاریكردن به رِێزو خۆشه‌ویستی و متمانه بێت نه‌ك ترس و تۆقاندن !! یه‌كێ له‌و دایكانه‌ی به‌رده‌وام لێدانی كردبووه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی منداڵه‌كه‌ی ده‌ڵێ : ( به‌ڵێ لێدانم كردبویه ده‌رمانێك و چاره‌سه‌ری سه‌ركه‌شی و ئاكاره لاره‌كانی رِۆڵه‌كه‌مم پێده‌كرد ، به‌لاَم ئه‌و چاره‌سه‌ره كاتی بوو هه‌ركات بیویستایه دوباره‌ی ده‌كرده‌وه و بگره خراپتر له‌جاران دوباره‌ی ده‌كرده‌وه ، هه‌ندێ جار رِاسته‌وخۆ دوای لێدانه‌كه یا كۆتایی ئه‌و هه‌فته ده‌چویه‌وه سه‌ر هه‌مان كار و ئاكار ) . - لێدان نیشانه‌ی شكسته . - لێدانی منداڵ له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاكاری نامۆی وه‌ك ( رِق ئه‌ستوری و ئینكاری و بێزاركردنی میوان) چاره‌سه‌رێكی شكستخواردوی گه‌وره‌كانه ، سیاسه‌تێكی چه‌وتی په‌روه‌رده‌كردنه . - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكارێكی كتوپرِو خێرای چاره‌سه‌ره زیاتر ئه‌وكه‌سانه به‌كاری دێنن په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتویان بۆ رِۆڵه‌كانیان ئاماده نه‌كردووه ، ئه‌م كه‌سانه ناتوانن له‌كاتی تورِه‌ییدا ئارام بن و هێز به‌تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانن . * لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین 15 كاردانه‌وه‌ی خراپی لێدانی مندالاَن بخه‌ینه رِوو : 1 - لێدانی منداڵ رِقی بۆ دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی لێیداوه‌و ئه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه پێویست بوو كۆیان بكاته‌وه له نێوانیاندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌و نامێنێ . 2 - په‌نابردن بۆ لێدان واده‌كات په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و گه‌وره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ترس بێت نه‌ك له‌یه‌ك تێگه‌شتن و رِێزو خۆشه‌ویستی . 3 - لێدان نه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كات ته‌نها لاسایی كوێرانه بكاته‌وه‌و دڵی گه‌وره‌كان رِازی بكات ، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌وكه‌سانه‌دا رِه‌نگ ده‌داته‌وه كه ده‌سه‌لاَت دار‌و له‌چاو منداڵه‌كه‌دا زیاتر له ته‌مه‌ندان، ئه‌م لاسایی كردنه‌وه كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه له‌كه‌دار ده‌كات و توانی ده‌ربرِین و داهێنانی نامێنێ . 4 - لێدان ئه‌و په‌روه‌رده پێوانه‌ییه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ناعه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی چاك و خراپ و رِاست و دروست هه‌یه ده‌یمرێنێ . 5 - لێدان گفتوگۆ‌و رِاگۆرِینه‌وه له نێوان گه‌وره‌و بچوكه‌كاندا ناهێلێ ، واده‌كات مندالاَن خاوه‌نی رِای خۆیان نه‌بن و ئه‌گه‌ریش رِایه‌كیان هه‌بێت نه‌وێرن بیڵێن ، له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له ئاكارو سه‌رجه‌م پاڵنه‌ره ده‌رونیه‌كاندا لاواز ده‌كات . 6 - لێدان منداڵ له پێداویستیه ده‌رونیه‌كانی له به‌خشین و وه‌رگرتن و ئارامی و خۆشه‌ویستی لاواز و هه‌ژار ده‌كات . 7 - لێدان نمونه‌یه‌كی خراپی شوێنكه‌وتن به‌مندالاَن ده‌به‌خشێت ، بێبه‌شیان ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنی رِای رِاست و ئه‌وه‌ی خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی . 8 - لێدان مندالاَن شه‌ره‌نگێز ده‌كات و رِق و كینه‌ی ده‌رونیان زیاد ده‌كات ، به رِق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه ده‌ژین وه‌ك له‌وه‌ی به ئاسوده‌یی و خۆشه‌ویستیه‌وه بژین . 9 - لێدان كه‌سایه‌تی منداڵ لاواز ده‌كات و زیاتر به گومانه‌وه ده‌ژی و نرخی خودی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌یكات به كه‌سێكی گۆشه‌گیرو شه‌رمن و ناتوانێ له‌گه‌ڵ ژیان و كۆمه‌ڵگادا خۆی بگونجێنێ . 10 - لێدان منداڵ له‌به‌هره مه‌زنه‌كانی ژیانی دوور ده‌خاته‌وه : ( تێگه‌شتن له خود ، باوه‌رِ به‌خۆبوون ، سه‌ركه‌وتن ، داهینان ، مه‌یلی نوێگه‌ری ، ........... ) ، ده‌سته‌وسانی ده‌كات له به‌هره كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانی ( تێكه‌ڵبوونی به كۆمه‌ڵگاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌و بچوكدا ) . 11 - په‌نابردنه به‌ر لێدان واده‌كات منداڵ له‌منداڵی خۆی ده‌رچێت و وه‌ك گه‌وره‌كان بژی ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌ییه . 12 - لێدان ناتوانێ ئاكاره‌كان له رِیشه‌وه بگۆرِێ به‌ڵكو دیوی ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كات و رِه‌گی ده‌مێنێ و سه‌وز ده‌بێته‌وه ، بۆیه ئه‌نجامه‌كه‌ی كاتیه‌و درێژه ناكێشێ . 13 - زۆر كات له‌ترسی لێدان مندالاَن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر درۆ كردن و خۆرِزگاركردن له رِوداوه‌كه به‌هه‌ر بار‌و هۆیه‌ك بێت ، وا ده‌كات مندالاَن به‌رِابردویه‌كی تاڵه‌وه بژین و حه‌ز نه‌كه‌ن بیر له رِابردوو بكه‌نه‌وه . 14 - لێدان نه‌وه‌یه‌كی ناته‌ندروست به‌رهه‌م دێنێ ، دڵسۆزی لاواز ده‌كات ، به‌ڵكو ئه‌نجام دانی كاره‌كان ته‌نها له‌به‌ر خاتری گه‌وره‌كان و ده‌سه‌لاَت داران ده‌بێت ، پاڵنه‌ری ناوه‌كی له دڵسۆزی و خه‌مخۆری لاواز ده‌كات و ته‌نها له‌به‌ر ترس و پاڵنه‌ره ده‌ره‌كیه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات . 15 - له‌كاردانه‌وه خراپه‌كانی لێدان ئه‌وه‌یه هه‌ندێ جار منداڵه‌كه له‌رِوی باواكان و گه‌وره‌كاندا ده‌وه‌ستێته‌وه‌و به‌رپه‌رچیان ده‌داته‌وه و لێره‌وه پاڵنه‌ری رِوبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی بۆ دروست ده‌بێت . |
|||||
|
|||||